لەم ڕۆژانەدا مشتومڕی گەرم لە میدیا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکاندا بابەتی ئەگەری هێرشی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران و زۆرێک لە میدیا نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی میدیاکانی عەرەبی و دژ بە ئێران ئەم بابەتەیان بە یەکلاکەرەوە زانیوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا دەچێتە شەڕێکی سەرتاسەری لە دژی ئێران،
بەڵام با بە ئەوپەڕی وردبینییەوە سەیری ئەم بابەتە بکەین: ئایا ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران؟
بە پشتبەستن بە شیکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات لە ناوچەکەدا و بە لەبەرچاوگرتنی توانای سەربازی و مرۆیی و هەروەها داتا هەواڵگریەکانی بەردەست دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە سەدا یەکە، کەواتە دەتوانین بڵێین ئەم مەسەلەیە زیاتر شەڕێکی دەروونی و میدیاییە نەک هەڕەشەیەکی جدی و ڕاستەقینە.
بۆچی ئەمریکا هێرش ناکاتە سەر ئێران؟
1ــ ئەگەر سەیری شەڕەکانی ئەمریکا بکەین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەتوانین بگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەو وڵاتە پێش هەر شەڕێک هاوپەیمانییەتێکی گەورەی پێکهێناوە چونکە توانای شەڕکردنی بە تەنیا نییە و لە ئێستاشدا ئەمریکا هاوپەیمانییەتێکی نییە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
2 ــ ئەمریکا پێش هێرشکردنە سەر عێراق و ئەفغانستان و سوریا و ڤێتنام و پێش هەڵگیرسانی هەر شەڕێک هاوپەیمانییەتێکی نێودەوڵەتی پێکهێناوە و بیانوویەکی تایبەتی هەبووە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو وڵاتانە، هەروەها لەناو ئەو وڵاتانەدا، گروپگەلێکیش هەبوون کە پشتگیری جەنگی ئەمریکایان کردووە (لە عێراق لە دژی سەدام و شیعە و کورد، لە ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان، حکومەت و هەندێک گرووپی تر، لە سوریا، کوردەکان، و لە ڤێتنامدا لە بەرەی باشوور)، بەڵام لەناو ئێراندا بە پێچەوانەی ئەم وڵاتانە، هیچ هێزێکی هاوکار و هاوپەیمان بۆ ئەمریکا بوونی نییە.
3 ـــ ئیدارەی ترەمپ جەختی لەسەر بەهێزکردنی ئابووری و کەمکردنەوەی تێچووەکان کردووە و هەر لە سەرەتای سەرۆکایەتییەوە هاوکارییە داراییەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بڕی و بودجەی جۆراوجۆری لابرد، هەزاران کارمەندی لە ئەمریکا دەرکرد، و هەروەها میدیای دەنگی ئەمریکای بە هەموو زمانەکانییەوە داخست. ترەمپ دەیەوێت نرخی نەوت دابەزێت لە کاتێکدا ئێران دەتوانێت بە داخستنی گەرووی هورمز نرخی نەوت بەرزبکاتەوە و هەروەها ئەمەریکا دەیەوێت پەیوەندییەکانی چین و ڕوسیا و ئێران لاواز بکات. ئایا حکومەتێکی ئاوا دەتوانێت بیر لە شەڕێک بکاتەوە کە ئەم سێ وڵاتە لێک نزیک بکاتەوە؟
4 ــ ئیدارەی ترەمپ حکومەتێکە زیاتر پشت بە دروشم دەبەستێت نەک کردار، هەر لە سەرەتاوە بەڵێنی کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و وەستاندنی ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل لە ماوەیەکی کورتدا دەدات، بەڵام وەک دەبینین ئەم شەڕانە هێشتا بەردەوامن. هەروەها بەڵێنی دا دووڕگەی گرینلەند داگیر بکات و دەست بەسەر کەنەدا بگرێت، بەڵام هیچ کام لەو بانگەشەیانە جێبەجێ نەبوون و هەموویان بە دروشم دەرچوون.
5 ـــ لە سەرانسەری ناوچەکەدا ئەمریکا وەک سەرچاوەی ئاژاوە و ئاژاوەگێڕی تەماشا دەکرێت و هیچ هاوپەیمانێکی نزیک لە خاکی ئێرانی نییە کە بتوانێت یارمەتی بدات، تەنیا ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا دادەنرێت، بەڵام ئیسرائیلیش لە خراپترین ڕۆژەکانی ژیانیدایە و لە هەموو شتێک زیاتر بەدوای ئارامی و ئاسایشی ناوخۆیدا دەگەڕێت نەک شەڕێکی بەربڵاوی نوێ.
ئەمەریکا وردە وردە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی لە دەست دەدات و ناتوانێت ڕووبەڕووی ڕوسیا ببێتەوە بۆیە هەوڵ دەدات بە هەڕەشە لە ئێران، پشتیوانی وڵاتانی سوننەی ناوچەکە بەدەست بهێنێت و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فرۆشتنی چەکی خۆی بەرز بکاتەوە.
بەشێک لەو هەڕەشانە بە مەبەستی هێنانی ئێرانە بۆ سەر مێزی دانوستان، لەکاتێکدا ئێرانییەکان هەموو دانوستانێکی دوولایەنە ڕەتدەکەنەوە و بەبێ ئامادەبوونی لایەنی سێیەم وەک (ڕوسیا، چین و عومان) ناچنە ناو هیچ دانوستانێکەوە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ.
هێرشی ئەمریکا لە نێوان واقیع و وەهمدا
جام کوردی ــــ لەم یاداشتەدا نووسەر سەرەڕای لێکۆڵینەوە لە ڕەهەندەکانی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەشێک لەو هەڕەشانە دەگەڕێتەوە بۆ هێنانی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستان، لەحاڵێکدا ئێرانییەکان هەر دانوستانێکی دوولایەنەیان ڕەتکردۆتەوە و بەبێ ئامادەبوونی لایەنی سێیەم وەک (ڕوسیا، چین و عومان) ناچنە ناو هیچ دانوستانێکەوە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ.