بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەوبارەیەوە هونەرمەند جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللیی کوردستان ڕایگەیاند: کەمێک لەمەوبەر هونەرمەند سامان زیرەک بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکردووە.
هونەرمەند سامان زیرەک، ماوەیەکە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی جگەر بووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکدا بووە.، دواجار کەمێک بەر لەئێستا بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
سامان زیرەک، خاوەنی دەنگێکی خۆش بوو، لەگۆرانی وتندا لاسایی هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن زیرەکی دەکردەوەو بەو هۆیەشەوە ناوبانگی زۆری پەیداکرد.









