بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ئینتەرمیلان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دوایین دۆخی پێکانەوەی بەرگریکاری خۆی ڕایگەیاند: پشکنینی پزیشکی لە فێدریکۆ دی مارکۆ دەریخستووه کە کێشەی لە ماسولکەی رانی پێی ڕاستیدا هەیە و دۆخی ئەو بۆ ئامادەبوون لە یارییەکانی داهاتوودا دەستنیشان دەکرێت.
یانەی ئینتەرمیلان هێشتا دیاریی نەکردووە کە ئەم یاریزانە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە یارییەکانی داهاتوودا ئامادە نابێت بەڵام یەکێک لە پەیامنێرانی بەناوبانگی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووه کە فێدریکۆ دی مارکۆ بۆ ماوەی ٣ هەفتە لە یارییەکانی داهاتوودا ئامادە نابێت.
فێدریکۆ دی مارکۆ لە یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی کە لە خولەکی ٢٢دا گۆڵێکی جوانی لە سەر لێدانی سزا تۆمارکرد، تووشی ئەم پێکانە لە ماسولکەی رانی پێی ڕاستیدا بووە./.










