بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یوسف ئیمانی بۆکسێنەری ئێرانی، خێراترین ژمارەی مشتەکانی لە خولەکێکدا تۆمارکردووە و ژمارەی پێوانەیی ئەو بە فەرمی لە گینسدا بە ناوی ئێران تۆمار کراوە.
یوسف ئیمانی سەبارەت بە ژمارەیەی پێوانەیی خۆی ڕایگەیاند: من 18 ساڵە لە بۆکسێن کار دەکەم. سێ جار لە گینسدا ژمارەی پێوانەیی نوێم تۆمارکردووە. من توانیم بە 449 مشت، ژمارەی پێوانەیی زۆرترین مشت لە خولەکێکدا لە گینس تۆمار بکەم. هەروەها من پێشتر لە ٣ خولەکدا توانیومە بە 1155 مشت، ژمارەیەی پێوانەیی گینس لە جیهاندا بە ناوی خۆمەوە تۆمار بکەم.
ناوبراو ڕایگەیاند: پێویستە بزانن کە سێ ساڵ لەمەوبەر ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانیم تۆمار کردبوو. ئەو دوو تۆمارەی لە ناو گینسدا که بە ناوی منەوە هاتووە، لە ئەنجامی 18 ساڵ ڕاهینانی وەرزشیدا بەدەست هاتوون./.










