بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێکۆڵینەوە زانستییەکان ئاشکرایان کردووە کە خواردنی ئاوی گوڵەباخ چەندین سوودی لە ڕووی تەندرووستییەوە بۆ مرۆڤ هەیە کە بریتین لە:
کەمکردنەوەی خورانی پێست:
ئاوی گوڵەباخ تایبەتمەندی دژە هەوکردنی بەهێزی هەیە، بەو پێیەی ئەم تایبەتمەندیانە دەتوانێت یارمەتی چارەسەرکردنی هەندێک نەخۆشی ناوەوە و دەرەکی بدات، هەروەها دەتوانێت یارمەتی نەهێشتنی خورانی پێست بدات کە پەیوەندی بە ڕۆزاسیا و ئەکزیماوە هەیە.
چارەسەری هەوکردن:
ئاوی گوڵەباخ تایبەتمەندی دژە بەکتریا هەیە، هەربۆیە دەتوانێت ڕێگری بکات و چارەسەری هەوکردن بکات، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە کە بەکارهێنانی ئەم ئاوە لە قەترەی چاو بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی پێڵوی چاو یارمەتیدەر بووە لە چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە و ئەمەش دەتوانێت بە یارمەتی قەترە بەکاربێت بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی وشکبوونەوەی چاو، زیرۆزی پێڵوی چاو، هەوکردنی توندی ڕژێنی فرمێسک، ئاوی سپی چاو ئەوانی تر.
کەمکردنەوەی ئازاری قوڕگ:
لە ماوەی ڕابردودا ئاوی گوڵەباخ بۆ نەهێشتنی ئازاری قورگ بەکاردەهێنرا، هەندێک بەڵگەش ئاماژە بە کاریگەرییەکەی دەکەن لەم کارەدا، بەڵام ئەم کاریگەرییە هێشتا پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە.
دژە ئۆکسێبنەری تێدایە:
گەڵای گوڵ و زەیت دژە ئۆکسێنەری بەهێزی تێدایە، ئەم دژە ئۆکسێنەرانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پاراستنی خانەکانی جەستە لە تێکچون لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە کە ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی لە ئاوی گوڵدا دەبینرێن کاریگەری ڕێگریکردنیان لە سەر تێکچونی ئۆکسجینی چەورییەکان هەیە کە پارێزگاری کاریگەر دەکات لە سەر جەستە.
باشترکردنی باری دەروونی:
ئاوی گوڵ تایبەتمەندی دژە دڵەڕاوکێ و دژە خەمۆکی هەیە، هەروەها توێژینەوەیەک کە لە سەر مشک ئەنجامدراوە ئاماژەی بەوەکردوە کە دەرهاویشتەی گەڵای گوڵ دەتوانێت یارمەتی ئارامکردنەوەی سیستەمی دەماری ناوەندی بدات، هەروەها هەڵمژینی ئاوی گوڵ یان خواردنی بە شێوەی زارەکی دەبێتە هۆی باشترکردنی باری دەرونی، لەلایەکی تریشەوە؛ ئەم ئاوە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە خەوتن و کاریگەریەکەی هاوشێوەی دەرمانی Diazepam بێت.
چارەسەری سەرئێشە:
ئاوی گوڵ و زەیتی سرووشتی گوڵ لە چارەسەری بۆنداردا بەکاردەهێنرێن؛ ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی سەرئێشە و کە ڕەنگە بە هۆی تایبەتمەندی دژە سترێسەوە بێت. یەکێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵمی ئەم ئاوە سەرئێشە کەمدەکاتەوە جگە لەوەش دەتوانرێت پەستێنەرێک کە لە ئاوی گوڵدا تەڕ کراوە بەکاربهێنرێت و بۆ ماوەی 45 خولەک بخرێتە سەر سەر بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە.
کەمکردنەوەی کێشەکانی هەرس:
ئاوی گوڵەباخ لە پزیشکی تەقلیدیدا بەکارهاتوە بۆ باشترکردنی پرۆسەی هەرس، هەروەها لە لێکۆڵینەوەیەکدا هەندێک بەڵگەی دەرخستووە کە ئەم ئاوە کاریگەری ئەرێنی لە سەر پرۆسەی هەرسکردن و کەمکردنەوەی تێکچونی هەرسکردن هەیە، بەو پێیەی دەتوانێت دەردانی زەرداو باشتر بکات، کە دەکرێت هەرسکردن بەرز بکاتەوە.
چارەسەری برین:
تایبەتمەندی دژە میکرۆب و دژە بەکتریا لە ئاوی گوڵدا یارمەتی خێراکردنی پرۆسەی چاکبونەوەی برین دەدات. وەک؛ بڕین و سوتان و پەڵە، ئەمەش بە بەشداریکردن لە پاککردنەوە و بەرەنگاربونەوەی هەوکردن بەدەست دێت.
باشترکردنی تەندرووستی مێشک:
ئاوی گوڵەباخ بۆ چارەسەرکردنی چەند حاڵەتێکی دەرونی و هزری بەکارهاتوە، وەک: خەمۆکی، سترێس، و خەمباری هەروەها زانراوە کە ئەم ئاوە باشە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ئەلزەهایمەر و بیرچونەوە هەروەها دەرکەوتوە کە ئەو تایبەتمەندیانەی کە ئاوی گوڵەباخ هەیەتی ڕێگری لە مادەی پرۆتینی دەکات کە جەستە تێیدا بەرهەمی دەهێنێت لە ڕوداوی هەوکردن، ئەم نەخۆشییانە کاریگەرییان لە سەر کارکردنی مێشک هەیە و دەتوانن خانەکان بکوژن.
چارەسەرکردنی کێشەکانی ددان:
ئاوی گوڵ دەتوانێت یارمەتی چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی ددان بدات. بەکارهێنانی ڕەنگە هەوکردنی پوک و گرفتەکانی کەم بکاتەوە، جگە لەوەش ڕەنگە ئازارەکانی کەم بکاتەوە، هەروەها دەتوانێت تەندروستی ددان بەهێز بکات. سەبارەت بەو کەسانەی کە بەدەست بۆنی ناخۆشی دەمەوە دەناڵێنن، دەتوانن بەکاربهێنن بۆ ڕزگاربون لەم بۆنە کە ئاوی گوڵ دەم شۆردنێکی گونجاوە بۆ ڕزگاربون لە بۆنی ناخۆشی دەم./.










