بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر لە یاری شەوی ڕابردووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل، کەوتە سەر زەوی و بە هۆی هەستکردن بە ناڕەحەتی لە پێی ڕاستیدا، شوێنی خۆیی بە ڕائول ئەسێنسۆ دا.
رۆدیگێر لە گەڵ پزیشکی ڕیاڵ مەدرید چووە ژووری جلگۆڕین. ئەمڕۆ یاریزانەکە لە کلینیکی یانەکە ئامادەبوو بۆ ئەوەی دۆخی وردی پێکانەکەی دیاری بکات.
بە پێی بەیاننامەی فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر تووشی کێشەی جیدی بووە لە پێی ڕاستیدا و لە چەند یارییەکی گرنگی داهاتوودا ئامادە نییە./.









