بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە لە شاری بەغدا پێشوازیی لە دکتۆرە جەمیلە عەلەم ئەلهودا هاوسەری شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەیەکدا پرسە و خەمباری قووڵی خۆیی بۆ پەژارەی خێزانی و ئەو ساتە سەختانە دەربڕیوە کە گەلی ئێران بە لەدەستدانی بەڕێز شەهید ڕەئیسی پێیدا تێپەڕین.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاندووە لە لە گەڵ دکتۆرە جەمیلە عەلەم ئەلهودا تاوتوێی پەیوەندییە ڕۆشنبیری و کەلتورییەکان و ڕۆڵی میدیایان لە هاندانی داهێنان و باشتر دابینکردنی شوێنی گونجاو و شایستەتر بۆ میوانانی شوێنە پیرۆزەکان لە عێراق کردووە./.










