بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەید نۆجەیفی وەرزشوانی عێراقی لە پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئەسپسواری سعوودیە میدالیای زێڕی بەدەستهێنا. ئەم سەرکەوتنە لە میانەی کێبڕکێیەکی توند بوو لە نێوان نوخبەکانی سوارچاکی جیهان. هەروەها سەعد عەجەمی لە سعوودیە پلەی دووەمی بەدەستهێنا و سیسیلیا هاتلاند لە نەرویج پلەی سێیەمی لە بەشی بازدانی ئەسپدا بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتییەکە لە ژێر چاودێری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئەسپسواری جیهانی و فیدراسیۆنی ئەسپسواری سعوودیە بە بەشداری زیاتر لە 150 وەرزشوان لە 18 وڵاتەوە بەڕێوەچوو.
لە لایەکی دیکەوە ئەسپسوارانی عێراق لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی گەنجانی پێنج ئەستێرەییدا درەوشانەوە. بە جۆرێک کە حەمام هارس دلێمی لە بەشی گەنجاندا پلەی دووەمی بەدەستهێنا و و حەمزە هارس دلێمی پلەی سێیەمی له بەشی مێرمنداڵان بەدەستهێنا./.










