بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا زفیکا حاییمۆڤیچ شارەزای کاروباری ستراتیژی و فەرماندەی پێشووی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە سوپای داگیرکاری زایۆنیستی، ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی سیاسی و سەربازی لە تەل ئەبیب جەخت لە سەر لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی حەماس لە کەرتی غەززە دەکەنەوە و هەروەها دەڵێن کە پێگەی جەماوەی یەم بزوتنەوەیە کۆتایی هاتووە، بەڵام ئاماژەکان و ئەو دیمەنانەی لە غەززە بینراون، پێچەوانەی ئەمە دەسەلمێنن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی بۆ پیشاندانی هێزی خۆی بەکارهێناوە.
ئەو فەرماندە زایۆنیستە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕێکخستنی حەماس، پاراستنی سیمای هێزەکانی کە جلوبەرگی فەرمییان لەبەردابوو و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازییان لە گەڵدا بوو، هەروەها بوونی هێزەکانی پۆلیس و نمایشێکی سەربازی چەکداری، هیچ ئاماژەیەک بۆ بزوتنەوەیەکی تێکشکاو و پارچە پارچەکرا و لاوازکراو نەبووە.
زفیکا حاییمۆڤیچ ڕایگەیاندووە کە حەماس ئەم بارودۆخە لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردێنێت.
ڕاشیگەیاندووە کە تەنانەت جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێکەوتنی ئاگربەست و گەڕانەوەی سەرجەم دیلەکان، ناتوانێت هۆکاری سەرکەوتنی تەل ئەبیب لە شەڕی غەززەدا بێت./.










