بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی کۆریای باشور ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2024 دا سعوودیە بە 343 ملیۆن و 285 هەزار بەرمیل، ئەمریکا بە 168 ملیۆن و 432 هەزار بەرمیل لە پلەی دووەم و ئیمارات بە 140 ملیۆن و 641 هەزار بەرمیل لە پلەی یەکەم تا سێهەمی هەناردەکارانی نەوت بۆ ئەم وڵاتەدا بوون.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو کۆمپانیایەدا هاتووە کە عێراق بە 96 ملیۆن و 705 هەزار بەرمیل لە پلەی چوارەمی هەناردەکارانی نەوت بۆ کۆریای باشور بووە کە بەراورد بە ساڵی 2023 بە 90 ملیۆن و 514 هەزار بەرمیل، لە سەدا 6.8 بەرزبوونەوەی هەبووە.
کوێت بە 92 ملیۆن و 87 هەزار بەرمیل لە پلەی پێنجەم و قەتەر بە 57 ملیۆن و 55 هەزار بەرمیل لە پلەی شەشەمی هەناردەکارانی نەوت بۆ کۆریای باشور بوون./.










