بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ئامادەبوونی فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دووەم شاری ژێرزەوینی هێزی دەریایی سوپا لە باشوری ئەم وڵاتە ڕوونوێنی کرا.
ئەم شارە ژێرزەوینییە شوێنی هەڵگرتنی مووشەکەکانی کرۆزە کە توانای بەرپەرچدانەوەی شەڕی ئەلیکترۆنی کەشتییە سەربازییەکانی دوژمنی هەیە.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێشتر لە شاری ژێرزەوینی بەلەمە تیژڕەوە پڕچەککراوەکانی خۆی ڕوونوێنی کردبوو.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها ڕوونوێنیی لە دەسکەوتێکی مووشەکی بە ناوی کرۆزی دەریایی ” قەدر 380 ” بە توانای بڕینی مەودای زیاتر لە 1000 کیلۆمەتری کرد./.










