بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە بەشداربووانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز وتیان: کێشەکانی ئوممەتی ئیسلامی بە متمانەکردن بە خودا چارەسەر دەکرێت و ئێرانی ئەمڕۆ ئێرانی 40 ساڵی ڕابردوو نییە و لە هەموو بوارێکدا گەشە و پێشکەوتنی هەبووە.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە شەڕی غەززە و ڕێکەوتنی ئاگربەست، وتیان: پێشتر ئەگەر باس لەوە بکرایا کە ناوچەیەکی بچووکی وەک غەززە شەڕی زلهێزێکی وەک ئەمریکا دەکات و سەرکەوتن بە دەست دێنێت، کەس بڕوای نەدەکرد بەڵام بە یارمەتی خودا ئەمە بەدیهات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها وتیان: جیاوازی ئێران و ئەوانی دیکە ئەوەیە کە ئازایەتی و بوێریی هەیە کە ڕاستییەکان بڵێت کە ئەمریکا دەستدرێژیکارە، دۆزنە، فریودەرە و چەوسێنەرە و پابەندی هیچ بنەمایەکی مرۆیی نییە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: بۆیە ئێمە دەڵێین مەرگ بۆ ئەمریکا، ئەوانی دیکە ئازایەتییان نییە ئەو ڕاستییانە دەرببڕن و بەرامبەر بە ئەمریکا بوەستنەوە و بەشداری خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی چەوسێنەران ئەنجام بدەن، هەربۆیە بە هیچ دەرەنجامێک ناگەن./.










