بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێشک وەک ناوەندی سەرەکی کۆنترۆڵ بۆ ئەرکە جەستەیی و دەروونییەکانی مرۆڤ، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی تەندرووستی گشتی جەستە، بۆیە زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان لە سەر شێواز و ستراتیژی جۆراوجۆر ئەنجامدراون بۆ باشترکردن و بەرزکردنەوەی کارکردنی مێشک، هەروەها لە پێناو پاراستنی تەندرووستی مێشک.
تیمێک بە سەرۆکایەتی دکتۆر لیندا سالڤا لە زانکۆی میشیگان، چەند هۆکارێکیان دەستنیشان کردووە سەبارەت بە پاراستنی تەندرووستی مێشک کە هەموو کەسێک زیاتر گرنگی پێبدات.
ئەم هۆکارانە بریتین لە:
- خەوێکی تەندرووست
- دۆخی تەندرووستی دەروونی
- بڕی چالاکی جەستەیی
- كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن
- پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە گەڵ هاوڕێ و خێزان
- کەمکردنەوە و نەهێشتنی خووە نەگونجاوەکان
- کۆنتڕۆڵکردنی خواردنی خۆراکی تەندرووست و ناتەندرووست./.










