بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ یەک شەممە 2 ی شوباتی 2025، ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە سعوودیە و بڕیارە لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
ئەمەش یەکەم سەردانی ئەحمەد شەرعە بۆ دەرەوە، لەو کاتەوە خۆیی وەک سەرۆک کۆماری سوریا ناساندووە.
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و مەرهەف ئەبوقەسرە وەزیری بەرگری سوریا مانگی ڕابردوو سەردانی ڕیازیان کرد و لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوە و خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعوودیە کۆبوونەوە./.










