بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئەم وڵاتە، درۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکای لە جۆری MQ-9 لە ئاسمانی شاری مەئرب خستووەتە خوارەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو درۆنە بە مووشەکێکی زەوی بۆ ئاسمانی بەرهەمی ناوخۆ خراوەتە خوارەوە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە ئەمە دووەم درۆنی ئەمریکییە کە لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا دەخرێتە خوارەوە و بەمەش ژمارەی درۆنە تێکشکێندراوەکانی ئەمریکا لە یەمەن گەیشتووەتە 14 درۆن./.









