بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی تیرۆری شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس کە لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بەڕێوەچوو، وتی: مەکتەبی شەهید سولەیمانی کاریگەری لە سەر ئێستا و داهاتوو دەبێت.
ناوبراو وتی: بەهاری ئیسلامی دێت چوونکە ئەو درەختە چاکەیەی شەهید سولەیمانی لە غەززە و لە هەر شوێنێکی دیکە چاندوویەتی، بەرهەمی خۆی دەدا.
سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر وتی: لە غەززە و خەڵکە زوڵملێکراوەکەی پشتیوانی دەکەین./.









