بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندەکە پێکهاتبوو لە ئان سنۆ نێردەی تایبەتی بەریتانیا بۆ کاروباری سوریا و هەروەها نێردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و ڕۆژی دووشەممە لە گەڵ ئەبومحەممەد جۆلانی سەرکردەی دەستەی تەحریری شام کۆبوونەوە.
دەیڤید لێمی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا چوونی ئەو شاندەی بۆ سوریا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە لەندەن پشتیوانی لە پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر لە سوریا دەکات.
بەریتانیا دەستەی تەحریری شامی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساندووە بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە ئەمە نابێتە هۆی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان./.