بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان شەوی دووشەممە بە مووشەک هێرشی کردە سەر شاری تەل ئەبیب. سەرچاوە عیبرییەکان ڕایانگەیاندووە کە حەیفا و چەند شارێکی دیکە کەوتوونەتە بەر شەپۆلی مووشەکەکانی حزبوڵڵا.
بە هۆی هێرشەکەی حزبوڵڵاوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب داخراوە.
هێرشەکەی حزبوڵڵا بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای بەشێک لە شاری تەل ئەبیب. هاوکات هێرشەکە چەندین ئاگرکەوتنەوەی گەورەی بە دواوە بووە.
سەرچاوە تەندرووستییەکانی ڕایانگەیاندووە کە هێرشەکەی حزبوڵڵا ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە کە ڕەوشی تەندرووستی بەشیک لەوان ناجێگیرە./.