بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترینی ئەو خۆراکانە داوە کە بۆ وەرزەکانی پایز و زستان بە پێویست دادەنرێن.
لە درێژەدا ئاماژە بەو خۆراکانە دەدرێت:
میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک کەلەرم، قەڕەنابیت، نەعنا.
پاقلەمەنییەکان بە تایبەت شۆربای نیسک، نۆکاو، لۆبیا، ماش.
سیر و پیاز یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
هەنگوینی سرووشتی.
زەنجەفیل، گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە، گوڵەمێخەک، زەنجەبیل، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە.
ماسی سەلەمون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر.
سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر، هەروەها گۆشتی سوری بێ چەوری.
دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی.
چەرەسات وەک گوێز، بادەم، ناوکە کولەکە، گازۆ.
خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار.
خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانیکەم زیاتر لە شەش پەرداخی ڕۆژانە./.









