بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکادا هاتووە کە عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە 183 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تێکڕای هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە عێراق لە هەفتەی پێشووتریدا 216 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە 5 ملیۆن و 559 هەزار بەرمیل نەوتی لە 10 وڵاتەوە هاوردە کردووە.
زۆرترین هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا لە وڵاتانی کەنەدا بە 3 ملیۆن و 879 هەزار، سعوودیە بە 443 هەزار، مەکزیک بە 247 هەزار و لیبیا بە 238 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
ئەمریکا بەکارهێنەرترین وڵاتی جیهانە لە ڕووی نەوتەوە و ڕۆژانە 19 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت، واتە لە سەدا 19.7 ی کۆی گشتی نەوتی جیهان بەکار دێنێت./.









