بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، دوایین دۆخی ناوچەکە و بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنان و دەسدرێژییەکانی بۆ سەر وڵاتانی دیکە تاوتوێ کرا.
سودانی و ئەسەد جەختیان لە سەر هەڵوێستی هاوبەشی ئیسلامی و عەرەبی لە دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
لەو کۆبوونەوەدا هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و سوریا و ڕێگاکانی بەرەوپێشبردنی لە بوارە جیاجیاکاندا وتووێژی لە سەر کرا./.









