بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی ئەمڕۆ پێنج شەممە 10 ی تشرینی یەکەمی 2024 لە شاری دەوحە لە گەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووە.
عێراقچی دوێنێ چوارشەممەش سەردانی ڕیازی کرد و لە گەڵ وەزیری دەرەوە و جێنشینی سعوودیە کۆبووە.
ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ وڵاتانی ناوچەکە، تاوتوێکردنی شەڕی غەززە و لوبنان و هەوڵی ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە./.










