بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی ڕژێمی زایۆنیستی کۆمەڵکوژیی لە غەززە و لوبنان ئەنجام داوە، میدیا دنەدەر و ڕەگەزپەرستەکانی ئەو ڕژێمە لە هەوڵێکی بێ نرخدا بێڕێزییان بە وێنەی مەرجەعی باڵای ئایینی کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق بە توندترین شێواز هەر دەسدرێژی و زیانگەیاندنێک بە پێگەی مەرجەعییەت وەڵام دەداتەوە.
عەوادی داوای لە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم ڕێکخراوە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان کرد، تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کە بێڕێزییە بە موسڵمانانی جیهان، ئیدانە بکەن./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

