بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە میانەی چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە چالاکوانان و شارەزایانی ئابوریی عێراق، جەختی لە سەر بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی شەفاف و ئاشکرا و ڕاستەوخۆی تێوەگلاوانی لە دۆسیەی دزی سەدە دا کردەوە.
ناوبراو وتی: دەبێت ئەم دادگاییکردنە بە بێ هیچ ترسیک لە ئاشکراکردنی ناوە سیاسییەکان، ببێتە دادگاییکردنی سەدە، وەک چۆن ئەم دزییە، دزی سەدەیە.
حەکیم جەختیکردەوە کە پرۆسەی سیاسی دەبێت لەم ناپاکییانە خاوێن بکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پشتگیری خۆیی بۆ داواکارییەکەی حەکیم ڕاگەیاند.
خزعەلی وەک پشتیگرییەک بۆ داواکەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاند کە دەبێت پرۆسەی دادگاییکردنەکە لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانەوە بە ڕاستەوخۆ بڵاو بکرێتەوە.
لە ئەیلولی 2021 تا ئابی 2022 لە دەستەی باڵای کاروباری باج ی عێراق، 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دزراوە کە بە گەورەترین دزەی سەدەی ئەم وڵاتە ناو نراوە./.









