بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: دۆخی ناوچەکە زۆر ئاڵۆزە و ئەگەری ڕوودانی هەر سیناریۆیەک لە ئارادایە، سەرجەم بژاردەکان لە سەر مێزە و دەبێت بۆ هەر بژاردەیەک ئامادە بین.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی 10 مانگە لە غەززە کۆمەڵکوژی دەکات و ژێرخانەکانی ئەو ناوچەیەی ڕووخاندووە و شتێک نەماوەتەوە و ئێستا دەسدرێژی کردووەتە سەر ئێران و سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی لە تاران تیرۆر کردووە.
مێقداد وتی: زایۆنیستەکان دەبێت بزانن کە سیاسەتی تیرۆر ئەنجامی نابێت و بە تیرۆرکردنی هەر سەرکردەیەک، کەسێکی دیکە شوێنی دەگرێتەوە و ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین بەردەوام دەبێت.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: ئەوەی کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە غەززە ڕوو دەدات بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە./.









