بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ یەحیا سنوار سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەم هەڵبژاردنە لە پاش تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە، ئارامیی بە دڵی ئیمانداران و تێکۆشەران بەخشیوە و دوژمنی تاوانباری زایۆنیستی و لایەنگرانی نیگەران کردووە.
لە پەیامەکەی فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە ئەم هەڵبژاردنە پیشانیدا کە ئەگەر پیاوێک پاش چەندین ساڵ خەباتی دڵسۆزانە، بە خۆشەویستی و بە جۆش و خرۆشەوە بۆ لای خودا بگەڕێتەوە، ئاڵای سەربەرزی خەباتەکەی ناکەوێتە سەر زەوی و تێکۆشەرێکی دیکە بە دڵسۆزییەکی زیاترەوە و بە چاوێکی بیناترەوە درێژە بە ڕێگاکەی دەدات.
فەریق سەلامی دڵنیایی ئەوەیداوە کە تێکۆشانی ئێستای گەلی فەڵەستین بە تایبەت پیاوان و ژنانی غەززەی ئازیز کە بە خۆڕاگری و پشوودرێژییەوە هاوکێشەکانی جیهانیان لە بەرژەوەندی ئۆممەی ئیسلامی بەرەو گۆڕانکاری بردووە، بە سەرکردایەتی یەحیا سنوار بە ئەنجام دەگات و ڕەگ و ڕیشەی ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی لە داهاتوویەکی نزیکدا لە خاکی پیرۆزی فەڵەستین دەردەهێندرێت./.









