بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ بەڕێزتان تا سەرکەوتنی کۆتایی درێژە بەم ڕێگایە دەدەین و بنەمای سەرەکی ئەم سەرکەوتنەش، ئێرانی ئیسلامی بەهێز دەبێت.
لە پەیامەکەی سەید حەسەن نەسرووڵادا هاتووە کە پیرۆزبایی هەڵبژاردنتان دەکەم و داواشم لە خودای گەورە ئەوەیە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی تێکۆشەر و بەوەفای ئێران یارمەتیدەری ئێوە بێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئێمە لە حزبوڵڵا و بزوتنەوەکانی خۆڕاگری، ئێران بە پشتیوانێکی بەهێز و هەمیشەیی بۆ خۆڕاگری و چەوساوەکانی جیهان دەزانین./.









