بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە بەرەبەیانی پێنج شەممە ( 4 ی نیسان ی 2024 ) ژمارەیەک لە تیرۆریستان و چەکدارانی سەر بە دەزگا هەواڵگرییەکانی بێگانە بە ئامانجی تێکدانی دۆخی گشتی، هاوکات هێرشیان کردە سەر 5 شوێنی گشتی و بنکەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە شارەکانی ڕاسک و چابەهار لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کە ڕوبەڕوی وەڵامی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە.
لە درێژەی ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە کە لە ئاکامی ئەو ڕوبەڕوبونەوەدا تەواوی تیرۆریستان و چەکداران لە ناو بران کە ژمارەیان 18 کەس بووە و 10 کەسیش لە هێزەکانی بەرگریکاری ئاسایش شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن.
سوپای پاسداران هۆشداریی بە دوژمنانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و گرووپە تیرۆریستییەکان داوە کە ئاسایشی نیشتمانی و ئاسوودەیی خەڵک لە هەر شوێنێکی ئێرانی ئازیز، هێڵی سووری هێزە ئەمنی و سەربازییەکانە و بە توندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک لەم بوارەدا دەدرێتەوە./.









