بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە لایەن دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەک ڕۆژی جیهانیی قودس بۆ پشتیوانیکردنی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین دیاری کراوە.
ڕۆژی قودس بووەتە شوێنی یەکگرتنەوەی موسڵمانان و هێمای خۆڕاگری و سەلماندنی ئیرادەیە لە بەرامبەر ڕەوتی ستەمکاری جیهانی کە بە هەموو شێوەیەک بەرامبەر بە مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین، پشتیوانی لە ڕژێمی دڕندە و منداڵکوژی زایۆنیستی دەکەن.
ڕۆژی جیهانیی قودس، ڕۆژی ئازادیخوازانە، ڕۆژی دەنگدانەوەی هاواری گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین و ڕۆژی نوێکردنەوەی پەیمانە لە گەڵ گیانفیدایی و خۆڕاگری و بەدواداچوون بۆ دادپەروەری لە بەرامبەر سەرکردەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و ئەمریکای تاوانبار لە سەرتاسەری جیهان.
قودس و فەڵەستین بووەتە گرنگترین پرس و نیگەرانی جیهانی ئیسلام و لە ئێستادا بە هۆی تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی شەش مانگەی غەززە، موسڵمانان پێکەوە لە وڵاتانی خۆیان دەنگی دژایەتی ئەو ڕژێمە و ئەوانەی پشتیوانی لێدەکەن، بەرز دەکەنەوە. لە ئێرانیش خەڵک جارێکی دیکە لە ڕۆژی جیهانی قودسدا دەڕژێنە سەر شەقامەکان و پەیمانی خۆیان لە گەڵ ڕێبازەکەی ئیمام خومەینی (رە) نوێ دەکەنەوە.
ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکە، هەموو هەوڵێکیان خستە گەڕ کە پرسی فەڵەستین بە پیلانی خۆربەجۆر لای ڕای گشتی ناوچەکە و جیهان گرنگیی نەبێت بەڵام ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا و خۆڕاگری بێ وێنەی خەڵکی غەززە لە بەرامبەر تاوانەکانی زایۆنیستەکان، پرسی فەڵەستینی کردووەتە پرسی یەکەمی جیهان. لە ڕۆژی جیهانی قودسیشدا جارێکی دیکە دەنگی زوڵملێکراویی فەلی فەڵەستین دەگەێننە خەڵکی جیهان بە گشتی./.









