بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆرترین ڕێژەی تڕانزیتی بیانی لە ساڵی 1402دا لە گومرکی ناوچەی تایبەتی شەهید ڕەجایی بە قەبارەی 5 ملیۆن و 170 هەزار تەن ئەنجام بووە کە 9/36 لەسەد لەچاو مانگی پێشوودا گەشەی بە خۆیەو بینێوە.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، پاش گومرکی ناوچەی نایبەتی شەهید ڕەجایی، گومرکی پەرویزخان و باشماخ بە ڕیزەوە بە 3 ملیۆن و 950 هەزار تەن و 1 ملیۆن و 938 هەزار تەن دەنێو هەموو گومرکەکاندا زۆرترین ڕێژەی هاتوچۆی تڕانزیتی بیانییان هەبووە.
ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە لە ساڵی 1402دا تڕانزیتی بیانی لە گومرکی پەرویزخانەوە 368لەسەد و لە گومرکی باشماخیشەوە 57 لەسەد بەرز بووەتەوە









