بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ئاماژەکردنە سەر ئەو بابەتەی کە ناتوانێت لەبارەی دانووستانی نەهێنیی دیپلۆماتیک لەگەڵ پاکستان ڕای خۆی دەرببڕێت،
گوتیشی: یارمەتیدانی ئیسلام ئاباد بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ قەیرانی ئێنرجی، یەکەمایەتییە بۆ واشنتن.
بەپێی نوسراوەی میدیاکانی پاکستان، ئەو پلەدارە ئەمریکاییە دەڵێت، واشنتن یارمەتی پاکستانی داوە تا قەبارەی ئێنرجی خۆی بۆ 4 هەزار مێگاوات بەرز کاتەوە.
هێڵی بۆری گواستنەوەی غازی ئێران لە ساڵی 2006 تاکوو ئێستا ماتڵی دامەزراندنی هێڵی بۆری غازە لەسەر خاکی پاکستان.
ئیسلام ئاباد هەمیشە بە بیانووی گەمارۆکانی ئەمریکاوە، ئەنجامی ئەو پڕۆژەیە خستۆتە دواوە، ئێستا ئیسلام ئاباد دەڵێت، دەیەوێت ئەنجامی ئەو پڕۆژە دەستپێبکات.
وڵاتی ئێران 900 کیلومەتری بەشی خۆی دامەزراندووە کە بە ماوەی 14 ساڵە داکەوتووە و خاکی لێ دەنیشێت.









