بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدارێکی گشتی لە شاری هورمزگان وتی: وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس دەزانن کە بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەنداوی فارس و زەریای عۆمان هۆکاری دابینکردنی ئاسایشە و بوونی ئەمریکا و وڵاتانی بێگانەیە کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی ڕوبەڕوی مەترسی کردووەتەوە.
ناوبراو جەختی لە سەر یەکپارچەیی خاکی ئێران و سێ دوورگەکە وەک بەشێکی جیانەکراوی وڵات کردەوە و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام جەختی لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی خۆی کردووەتەوە و ئەوانەش لە جیهاندا قسەی دیکە دەکەن و بە شێوەیەکی دیکە دەنووسن، دەبێت قەرەبووی بکەنەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی کە بەڵگەنامە و تۆمارە یەکلاکەرەوە و باوەڕپێکراوەکان هەمیشە جەخت لە سەر سەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەر ئەمد وورگانەدا دەکەنەوە./.