بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داهاتی گشتی عۆمان لە ساڵی 2024 بە 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیل نەوت گەیشتووەتە 28 ملیار و 550 ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە داهاتی ساڵی 2023 ی ئەو وڵاتە لە سەدا 9.5 بەرزبوونەوەی هەبووە.
کورتهێنانی بودجەی عۆمان بۆ ساڵی 2024 بە بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.
سوڵتان بن سالم حەبەسی وەزیری دارایی عۆمان ڕایگەیاندووە کە ئامانج لە بودجەی ئەمساڵ باشترکردنی دۆخی کار، گەشەی کەرتی تایبەت لە ئابوریی عۆمان و پشتیوانی لە پلانە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت./.









