بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان ئەمڕۆ دووشەممە 1 ی کانوونی دووەمی 2024 لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەیروت، وتی: ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا تەنیا بۆ غەززە نەبووە بەڵکوو بۆ دابینکردنی ڕێگای ئازادی بووە و فەرماندەکانی غەززە بە لێهاتوویی لە هەر دوو گۆڕەپانی شەڕ و سیاسەت بەڕێوەی دەبەن.
ناوبراو وتی: غەززە سەرکەوتنێک ڕادەستی ئۆممەی ئیسلامی دەکات کە دوژمنانیش بیریان لێنەکردبێتەوە و گەلانی لوبنان، یەمەن و عێراق ئەم سەرکەوتنە مسۆگەر دەکەن.
سەرکردەکەی حەماس وتی کە هیچ کەسێک ناتوانێت ڕۆڵ و کاریگەری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی و ئەوانەی وەک هاوڕێ و هاوسەنگەری کاریان کردووە، لە بەرچاو نەگرێت./.









