بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەدعون گلبر ڕایگەیاندووە کە هەڕەشەکانی یەمەن بۆ ڕێگری لە هاتنی کەشتییەکان بەرەو ئیسرائیل، لە سەدا 80 تا 85 ی داهاتی بەندەری ئیلاتی دابەزاندووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە هۆی هەڕەشەکانی یەمەنەوە ڕێگری لە هاوردەی 14 هەزار ئۆتۆمبێل لە مانگی تشرینی دووەمەوە تا ئێستا کراوە.
بەڕێوەبەری بەندەری ئیلات ڕایگەیاندووە کە بابولمەندەب ئەگەر بە ڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا دابخرێت دەبێتە مەترسییەکی گەورە و ماوەی گەیشتنی کەشتییەکان زیاتر دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەم بارودۆخە کاریگەریی لە سەر بازاڕەکانی ئیسرائیل و گرانبوونی کاڵا و شمەک دەبێت./.