بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر زاری وتەبێژی سوپای ئەو ڕژێمە ڕایانگەیاندووە کە گەورە فەرماندەیەکی سەربازی و یاریدەدەرێکی لە غەززە کوژراون.
ئەو فەرماندەیە کە پلەکەی عەمید بووە، بە ناوی شلداغ زیعور و فەرماندەی هێزی زرێپۆشی ڕژێمی زایۆنیستی بووە کە لە بەرەی ڕۆژئاوای غەززە کوژراوە.
ئانی عویدان یاریدەدەری ئەو فەرماندەیە بووە کە لە گەڵ ناوبراودا کوژراوە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی وشکانیی دژ بە غەززە تووشی زیانێکی زۆر بووە و ئەستەمە بە ئاسانی تێیدا ڕزگار بێت./.









