بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێشەمە 10ی ئوکتۆبەر ڕایگەیاند کە ئەژماری شەهیدانی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر خاکی غەزە گەیشتە 704 کەس و ئەژماری بریندارانیش بۆ 3900 کەس بەرز بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی “ئەلمیادین” تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ڕوژهەڵاتی غەزە و ناوچەی (جێبالییا)یان کردۆتە ئامانجی بوردومان، هەروەها هێرشێکی نوێ لە لایەن ئیسرایلەوە بۆ سەر سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای غەزە و بۆ ناوچەی (بەیت لاهیا) دەستی پێکردووە.
پاش هێرشە هۆڤانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی، کە بووتە هۆی قوبانی بوونی 3 هەواڵنێر، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکان بۆ سەر خاکی غەزە بەردەوام و زۆر بەتوندی درێژەی هەیە.
میدیاکانی زایۆنی پشتڕاستی دەکەنەوە کە تاوەک ئێستا و لە ڕەوتی ئوپراسیۆنی زریانی ئەقسا، لانیکەم 1000 زایۆنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 2500 برینداریشی لێ کەوتووەتەوە و ئەو کۆئەژمارە بێگومان ڕوو لە زیادبوون دەکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، بەیانی ڕوژی شەمە 7ی ئوکتۆبەر، خاکە داگیرکراوەکان لەوانە، تێلئاڤیڤ، ئەشدۆد و عەسقەلانیان بە سەدان موشەک و ڕاکێت کردە ئامانجی بوردمان و شەڕ و پێکدادان تاوەک ئێستا درێژەی هەیە و بووتە هۆی قوربانی بوونی هەزاران زایۆنیست.









