بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس ئیبراهیم بە میدیایەکی فەرەنسیی ڕاگەیاندووە کە بەرەی خۆڕاگری بڕیارێکی ستراتیژیی داوە سەبارەت بەوەی کە موڵەتی شکستی بزوتنەوەی حەماس بە هیچ لایەنێک نادات.
ناوبراو وتی کە بەرەی خۆڕاگری موڵەتی ئەوە نادات هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بچنە کەرتی غەززە و ئەمەش هێڵێکی سوورە کە هیچ قسەیەکی لە سەر ناکرێت.
ئەو بەرپرسەی پێشووی لوبنان هۆشدارییدا کە ئەگەر ئەم هێڵە سوورە ببەزێندرێت، سەرجەم لایەنەکانی بەرەی خۆڕاگری دێنە ئەم شەڕەوە.
ڕاشیگەیاند کە زوڵم و دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی دۆخەکەی بەم ئاستەی ئێستا گەیاندووە./.









