بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حسام بەدران ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە چالاکییەکانی فەڵەستینییەکان ئەنجامی دەسدرێژی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و تاوانی شارۆچکەنشینەکانە.
ناوبراو وتی: حەماس لە گەڵ سەرجەم گرووپە فەڵەستینییەکان لە گۆڕەپانەکاندا بوونی هەیە و بە پێی پەیوەندی چین و توێژە جیاجیاکانی گەلی فەڵەستین بە ڕەوتی خۆڕاگری، دوژمنی زایۆنیستی توانای ڕاگرتنی چالاکییەکان و خەباتی خۆڕاگریی لە کەرتی خۆرئاوا نەماوە.
بەدران وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە قەیرانێکی قووڵی ناوخۆییدایە و دەیەوێت بە هێرشی سەر فەڵەستینییەکان ڕای گشتی لەو کێشە و قەیرانانە بە لاڕێدا ببات./.









