بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فڕۆکەوانانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ” ئێل عال ” وەک گەورەترین کۆمپانیای ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایانگەیاندووە کە وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر هەموارە دادییەکان، ئامادە ئەوە نین کە فڕۆکەکەی بنیامین نتانیاهۆ ببەنە نیۆیۆرک بۆ بەشداری لە دانیشتنەکانی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەمە بۆ سێهەم جار لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو ڕوو دەدات. لە مانگی شوباتیش فڕۆکەوانەکانی ئەو کۆمپانیایە ئامادە نەبوون نتانیاهۆ و هاوسەرەکەی ببەنە پاریس. مانگی دواتریش لە کاتی سەردانەکەی نتانیاهۆ بۆ ئیتالیا ئەمە ڕوویدا.
بڕیارە 10 ڕۆژی دیکە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی سەردانی نیۆیۆرک بکات./.









