بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی جزیرەی ئینلیزی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئێران ڕوونوێنیی لە درۆنێکی شەڕکەر کردووە کە دەتوانێت ئیسرائیل بکاتە ئامانج.
جزیرە ڕایگەیاندووە کە ئەم درۆنە ئێرانییە کە هاوشێوەی MQ-9 Rraper ی ئەمریکییە، دەتوانێت جۆرەکانی بۆمب و کەرەستەی دژە ڕادار و ناسینەوە هەڵبگرێت.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە درۆنی مەهاجری 10 دەتوانێت کڵاوەیەکی 300 کیلۆیی هەڵبگرێت و بە خێراییەکی 210 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا بفڕێت و 450 لیتر سووتەمەنیش هەڵبگرێت.
کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە کە درۆنە ئێرانییەکە دەتوانێت بێ وەستان لە بەرزایی 7 هەزار مەتری تا 2000 کیلۆمەتر بفڕێت و ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە دەتوانێت ئیسرائیل بە ئاسانی بکاتە ئامانج./.