بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەتسحاک بریک لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆڵ و کاریگەریی نەماوە و بووەتە سکرتێری سەرۆک وەزیران.
ناوبراو وتی کە هیچ پلانێکی درێژخایەن بۆ سوپای ئیسرائیل بوونی نییە و سەرۆک ئەرکانی سوپا تەنیا بودجە بە فیڕۆ دەدات.
بریک وتی: تەنانەت ئەگەر ناڕەزایەتییەکانی ئێستا سەرکەوێت و حکومەتێکی دیمۆکرات دەسەڵات بە دەستەوە بگرێت، دیسانەوە سوپایەک نییە کە پاڵپشتی لێبکات، سوپای ئیسرائیل لە ئێستادا بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات و دوژمنانی ئیسرائیل چاوەڕوانی دەرفەتێکی وەها دەکەن.
وتیشی کە بەرپرسانی ئیسرائیل خەڵکیان بە تەنیا هێشتووەتەوە و دەستێوەردانی سیاسەت لە سوپادا بووەتە کێشەیەکی گەورە./.









