بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە، لە مووشەکی فەتاح وەک نوێترین دەسکەوتی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕوونوێنی کرا.
مووشەکی دوورمەودای فەتاح توانای بڕینی 1400 کیلۆمەتری (16 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێردا) هەیە.
ناوی ئەم مووشەکە لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە هەڵبژێردراوە.
لیوا حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەم مووشەکە بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی وتی کە فەتاح مووشەکێکی کەم وێنەیە لە جیهاندا و لە ئێستادا ئێران لە ڕیزی ئەو 4 وڵاتەی جیهاندایە کە خاوەنی ئەم تەکنۆلۆژیایەن.
ناوبراو وتی کە هیچ دژە مووشەکێک بۆ فەتاح بوونی نییە و لە ڕاستیدا ئەو قەڵغانە مووشەکییەی کە سەرکەوتنێکی زۆری هەبێت بوونی نییە.
لیوا حاجیزادە وتی کە ئەم مووشەکە توانای بڕینی سەرجەم سیستەمە مووشەکییەکانی هەیە و بە هەنگاوێکی گەورە لە بواری مووشەکیدا دادەنرێت./.









