بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلی فەدەوی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین هۆشداریی دایە دوژمنان و وتی کە تەنیا بەشێکی بچووک لە توانا سەربازییەکانی خۆمان خستووەتەڕوو.
ناوبراو وتی کە نمایشکردنی ئەم بەشە بچووکەش لە توانا سەربازییەکان بۆ ئەوەیە کە دوژمنان لەبیریان نەکەن.
جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی کە ئەمریکییەکان لە سەرجەم بەرەکانی شەڕە جیاجیاکان لەم 44 ساڵەدا لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران شکستیان هێناوە.
لیوا فەدەوی وتی کە لە ڕووی سەربازییەوە لە بەرامبەر دوژمنان سەرکەوتنمان بە دەست هێناوە، سەرەڕای ئەمەش دوژمنایەتییەکانی ئەوان بەردەوامە و لە ئێستادا ڕوویان هێناوەتە شەڕی ئابوری لە بەرامبەر گەلی ئێران./.









