بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەڕای ئەوەی کە ڕژێمی ئالی خەلیفەی بەحرەین لە ساڵی 2020 پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە بەڵام مەمدوح ساڵح یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ئامادە نەبوو وشەی تەزویری ئیسرائیل بەکار بێنێت.
ناوبراو جەختیکردەوە کە ئەو ڕژێمە دەبێت بە ناوی ” ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ” ناو ببرێت. ئەحمەد بن سەلمان موسلم سەرۆکی پەرلەمانی بەحرەین ئەمەی ڕەتکردەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی بەحرەین ڕەخنەی لەوە گرت کە بۆ دەبێت وڵاتەکەی گەشتی ڕاستەوخۆی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەبێت بەڵام گەشتی بۆ وڵاتانی دراوسێی وەک عێراق نەبێت.
مەمدوح ساڵح وتی کە پەیوەندی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی سوودی بۆ بەحرەین نییە./.