بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ئەمریکیی لۆس ئانجلێس تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر سعوودیە و جێنشینی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاندووە کە نەخۆشیی ” سادیسم ” چەند هێمایەکی هەیە کە بریتین لە: بەکۆیلەگرتنی خەڵک، سڕینەوەی لایەنی بەرامبەر و تاڵانکردنی داراییەکانی و ئازاردانی خەڵک و شەرمەزارکردنی ئەوان. ئەم سێ هێمایەش لە ڕژێمی سعوودیە و حکومڕانییەکەی محەممەد بن سەلماندا دەبینرێت، ڕژێمێکی دیکتاتۆری کە نەیارانی سەرکوت دەکات.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ئەم سیاسەتە مەترسیدارەی جێنشینی سعوودیە، زیانی گەورەی بۆ ئەو وڵاتە بە دواوە دەبێت، لە بەر ئەوەی کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی هێزێکی توڕەی کۆمەڵایەتی کە ڕەنگە کۆنتڕۆڵکردنی ئەستەم بێت.
ڕۆژنامەی لۆس ئانجلێس تایمز ڕایگەیاندووە کە سعوودییەکان لە سیاسەتەکانی بن سەلمان ناڕازین، ناوبراو درووشمی بریقەدار دەدات، بێ ئەوەی کە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو پرۆژانەش کە جێبەجێ دەکرێن، لە بەرژەوەندی خەڵکدا نین و کێشە سەرەکییەکان و پرۆژە پێویست و ژێرخانییەکان لە بەرچاو ناگرێت.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندووە کە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکانی سعوودیە وایکردووە کە دەسەڵات بە تەنیا لە دەستی بن سەلماندا سنوردار بکرێت و ناوبراو کەڵک لە هەر دەرفەت و ئامرازێک بۆ سڕینەوەی نەیارانی وەردەگرێت./.









