بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تارق سەلما وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین سەردانەکەی ئێسحاق هێرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستیی بۆ بەحرەین ئیدانە کرد.
ناوبراو وتی: سەردانی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەحرەین یان هەر وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی، خیانەتە لە گەلی فەڵەستین و لێدانی خەنجەرە لەم گەلە و هۆکاری سووکایەتیکردنە بە پرسی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.
وتەبێژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بەم سەردانانە هەوڵ دەدات دەسدرێژی و تیرۆریزم و تاوانەکانی خۆی لە دژی فەڵەستینییەکان پەردەپۆش بکات.
ناوبراو داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە بە دەنگی بەرز ئیدانەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بکەن و ڕوبەڕوی هەر هەوڵێکی زایۆنیستەکان ببنەوە بۆ گەیشتن بە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی./.