بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر وێڕای پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی زۆر باشی مۆندیالی 2022 لەو وڵاتە، هەوڵەکانی قەتەری بۆ ڕەچاوکردنی پیرۆزییە ئیسلامییەکان بە شیاوی ڕێزلێنان و دەستخۆشی ناو برد.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە ئاماژە بە پتەوبوونی پەیوەندییەکانی ئێران و قەتەر لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، جەختی لە سەر جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکەوتنەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە.
میری قەتەریش لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دۆستانە، برایانە و مێژوویی ناو برد و وتی کە ئێمە هەوڵی پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییە ستراتیژییە دەدەین.
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی هەروەها جەختی لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوان قەتەر و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە./.