بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی میدل ئیست نیوز لە سەر زاری سەرچاوە تایبەتەکانی خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی تاران دەکات.
ئەمە سێهەم سەردانی دەرەوەی سودانی دەبێت لە پاش سەردانەکانی بۆ ئەردەن و کوێت.
پێشتر محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بانگهێشتنامەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسیی ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبوو./.