جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

ئەوانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە ئەم خاڵە گرنگانە لە بەرچاو بگرن

جام کوردی – ئۆتیزم لە منداڵاندا تا تەمەنی سێ ساڵی خۆی پیشان دەدا، زۆر بنەماڵە کە دەزانن منداڵەکەیان ئۆتیزمی هەیە دەشڵەژێن و بۆ ماوەیەکی زۆر تووشی خەمۆکی و پەرێشانی دەبن بەڵام ئەو پەرۆشی و ناڕەحەتییە یارمەتیدەری ئەوان نابێت.

تشرینی دووه‌م 7, 2022
in زانست و تەندرووستی
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک لە دایک و باوکان هەست بە تاوان دەکەن و بۆ کەمکردنەوەی باری ئەو تاوان و گوناحەی هەستی پێدەکەن، هەموو تەمەن و خۆشییەکانی ژیانیان بۆ منداڵەکەیان دادەنێن، ئەوان لە جێی ئەوەی بیر لە بەهێزکردنی توانا و کارامەییەکانی منداڵەکەیان بکەنەوە، زیاتر بەزەییان پێیدا دێتەوە کە ئەوەش هیچ کەڵکێکی بۆ خۆیان و منداڵەکەیان نابێت.

دەبێت بزانین کە ڕێگاچارەی ئەم تێڕوانینە بە باشتربوونی بارودۆخی منداڵەکەیان، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە گەڵ ئەو و هەورەها بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی دەبێت. بۆ ئەمەش دایک و باوکان دەبێت خۆیان خاوەن ورەیەکی بەرز بن و لەمەش زیاتر دەبێت تایبەتمەندییەکانی منداڵی ئۆتیزم بناسن و خۆیان لە گەڵ ئەودا بگونجێنن کە وەگەڕخستنی توانا دەروونییەکانی منداڵ بە بەردی بناغەی دەربازبوون لەم دۆخە هەژمار دەکرێت.

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

ئەگەر دەتانەوێت هەڵسووکەوتێکی باش و پەسەندکراوتان لە گەڵ منداڵەکەتان هەبێت، زیاتر لەوەی کە خۆتان بە کەموکوڕییەکان و هەروەها کێشە و گرفتەکانەوە سەرقاڵ بکەن، لە سەر خاڵە ئەرێنییەکانی ئەو تەرکیز بکەن، بەم شێوەیە توانا دەروونییەکانی خۆتان و منداڵە ئۆتیزمەکەتان بەهێز دەبێت. کاتێک منداڵەکەتان جوڵەیەکی نوێ دەکات یان شتێکی نوێ تەنانەت بچووکیش فێر دەبێت، پێویستە زۆر بە بایەخەوە سەیر بکرێت و زیاتریش هان بدرێت، دەبێت بزانین کە ڕەوتی فێربوونی منداڵانی ئۆتیزم زۆر خاوە و هەر چەشنە بەرەوپێشچوونێک دەبێت بە لای ئێوەوە زۆر گرنگ و پڕبایەخ بێت.

منداڵانی ئۆتیزم چۆن فێری کارامەییەکانی ژیان دەبن؟

منداڵانی ئۆتیزم دەبێت ئەوە فێر ببن کە چۆن ئیش و کاری ڕۆژانەی خۆیان ڕاپەڕێنن و پارێزگاری لە خۆیان بکەن. چالاکی ڕۆژانە و پارێزگاری لە خۆ وەک: شانەکردنی قژ، شوشتنی ددان بە فڵچە، چوونە ئاودەست، خۆشوشتن، خواردن، خواردنەوە، لەبەرکردنی جلوبەرگ، یاریکردن، نووستن، وەرزش و نموونەکانی دیکە.

بەم شێوازانە دەکرێت کارامەیی منداڵانی ئۆتیزم بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕۆژانەیان زیاد بکرێت:

بووکەڵەیەک بەو بدەن و پێی بڵێن کە جلوبەرگ لە بەری کات، بەم جۆرە فێری شانەکردنی قژ و شتی دیکە دەبێت.

کەوچکێک بەو بدەن تا لە دەستی بگرێت و فێری ئەوە ببێت کە چۆن خواردن بەو بوکەڵەیە بدات.

ئەو فێر بکەن کە چۆن بتوانێت قەیتانی پێڵاوەکانی بوکەڵەکەی ببەستێت.

منداڵانی ئۆتیزم بە گشتی نازانن کە چۆن دەتوانن لە یاریی منداڵانی دیکەدا بەشداری بکەن. بۆ ئەمەش فێرکردن و ڕاهێنانی تایبەت پێویستە، لە بەر ئەوەی کە توانای کۆمەڵایەتیبوونی ئەوان دەباتە سەرەوە و ئەوەش کاریگەریی لە سەر تەندرووستی جەستەیان دەبێت.

قوتابخانە باشترین شوێنە بۆ فێربوونی منداڵەکە، لە بەر ئەوەی کە منداڵ قوتابخانە و مامۆستاکەیی لە هەر شوێن و کەسی دیکە زیاتر خۆش دەوێت. هەندێک لە کاروباری ڕۆژانەی منداڵانی ئۆتیزم دەبێت لە قوتابخانەدا بەوان فێر بکرێت، لە قوتابخانەکان تەکنیکی زۆر شت بەوان فێر دەکرێت.

خواردن لە منداڵانی ئۆتیزمدا:

منداڵانی ئۆتیزم دەبێت ڕێجیمی خۆراکیی تایبەت بە خۆیان هەبێت. ئەگەر بڕیار بوو کە خواردنێکی نوێ بەو بدرێت کە پێشتر ئەوەی نەبینیوە یان نەیخواردووە، پێویست بە چەند ڕێوشوێنێک دەکات:

سەبارەت بە خواردنەکە پرس بەو بکرێت و ڕا و بۆچوونی وەربگیرێت.

دایک و باوکان بە بەرچاوی منداڵەکەیانەوە خواردنە نوێکە بخۆن، بۆ ئەوەی بە بینینی ئەوان ئیشتیای زیاتر ببێت.

باسی خواردنە نوێکەی بۆ بکەن.

هانی ئەو بدەن کە تامی خواردنەکە بکات.

ڕەنگە ئەو منداڵە تامەزرۆی تاقیکردنەوەی خواردنەکە نەبێت، بەڵام دایک و باوکان دەتوانن شتی نوێ بخەنە بەردەم منداڵەکەوە، ئەمەش دەتوانێت هەنگاوێکی باش و بەجێ بێت./.

Previous Post

بۆ لە زستاندا کێشی جەستە زیاد دەکات؟

Next Post

ئەمریکا پەیامی نوێی بۆ ئێران ناردووە / سعوودیە پەشێمان دەبێتەوە

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟
زانست و تەندرووستی

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

حوزه‌یران 4, 2025
چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک
زانست و تەندرووستی

چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک

حوزه‌یران 3, 2025
ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!

حوزه‌یران 3, 2025
باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد
زانست و تەندرووستی

باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
ئەمریکا پەیامی نوێی بۆ ئێران ناردووە / سعوودیە پەشێمان دەبێتەوە

ئەمریکا پەیامی نوێی بۆ ئێران ناردووە / سعوودیە پەشێمان دەبێتەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020